1529739660whatsapp-image-2018-06-23-at-11.52.55-am

دانوستان لە گەڵ ئەمریکا تەنیا کات بە فیڕۆدانە

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا وتی کە دانوستان لە گەڵ ئەمریکا هیچ سوودێکی نییە و تەنیا کات بە فیڕۆدانە.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی ئێن. تی. ڤی ڕووسیا وتی: دیمەشق لەو بڕوایەدایە کە دانوستان و وتووێژ لە گەڵ هەر لایەن و وڵاتێک سوودی دەبێت بەڵام لە سەرەتای دانوستانی ئێمە لە گەڵ ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٤ تا ئێستا هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.
ئەسەد ڕایگەیاند: کێشەکە لەوەدایە کە سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا بەسراوەی گرووپەکانی گوشاری ئەم وڵاتەن، وەک گرووپەکانی لۆبیگەری، ناوەندە میدیاییەکان، دامەزراوە داراییەکان، کۆمپانیاکانی بواری نەوت و چەک. لە ئەنجامی ئەمەش ئەوان بە پێچەوانەی ڕەوتی دانوستانەکان هەنگاو دەنێن.
سەرۆک کۆماری سوریا لە درێژەدا وتی: ترەمپ نموونەیەکی ڕوونە لەم بوارەدا، هەر بۆیە لەم هەمولەرجەدا دانوستان و وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا تەنیا کات بە فیڕۆدانە.
وتیشی: سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا تووشی هیچ گۆڕانکارییەک نابێت و هەر بۆیە بە ڕای ئێمە دانوستان لە گەڵ ئەم وڵاتە دەسکەوتی نابێت.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *