1-349899

هاووڵاتیانی هه‌رێم به هوى سياسه تى هه له ى حكومه ت باجى بي به شبون له سولفه كانى عيراق ده ده ن

بانكی رافیده‌ینی عێراقی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23/6/2018 رایگه‌یاند: “ره‌زامه‌ندی دراوه‌ قه‌رز بدرێته‌ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی خانووی پێ درووست بكه‌ن و خانووه‌كانیانی پێ ته‌واو بكه‌ن.

ئۆفیسی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: “به‌مه‌به‌ستی سووكردنی باری سه‌رشانی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی وه‌رگرتنی قه‌رز، بڕیاردراوه‌ هه‌یكه‌لی نهۆمی دووه‌می خانوویش ئه‌گه‌ر سه‌ری گیرابێت قه‌بووڵ بكرێت، به‌ڵام ته‌نها گوژمه‌ی دووه‌م و سێیه‌می قه‌رزه‌كه‌یان ده‌درێتێ”.به‌گوێره‌ی راگه‌یێنراوێكی بانكه‌كه‌، هه‌یكه‌لی خانووی سه‌رگیراویش ده‌گرێته‌وه‌ و مه‌رجیشه‌ رووبه‌ری زه‌وییه‌كه‌ له‌ 50 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، بڕی قه‌رزه‌كه‌ 50 ملیۆن دیناره‌، رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه‌شی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر درووست ده‌كرێت نابێت له‌ 50 مه‌تر كه‌متر بێت به‌ڵام بانكه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌داوه‌ ئایا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ یان ته‌نها بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌ جونكه هه ريم له بيشتر باسى ئابورى سةربه خوى كردوه و ئه مه ش بوه ته مايه ى بي بهشبونى هاولاتيان له و سولفانه ى حكومه تى عيراق دهيداته هاولاتيان و له ئيستادا موجه خوران جونكه موجه له به غداو بانكه كانى عيراق وه رناكرن و هه زماري بانكيان نيه ناتوانن سود له و خزمه تكوزاريانه وه ربكرن.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *