BAXDA-SNDUQ

كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای له ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا بونه ته شوينى له سيداره دان

 كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای له ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا بونه ته شوينى له سيداره دان  بيانوى كوشتنى ئه مجاره  كەوتنە خوارەوەی ئامێرەكان كارمەندێكی كۆمسیۆن گیانی لە دەستدا و ژمارەیەك كارمەندی دیكەش برینداربوون.

سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “ئەمڕۆ لە کاتی کارکردن لە کۆگای ئامێرەکانی دڵنیا بوون (عدة التحقق) لە ناوچەی کەرخ لە شاری بەغداد، رەفەکانی ئامێرەکان کەوتوونەتە سەر چەند کارمەندێك، بەداخەوە کارمەندێك گیانی لەدەستداوە و چەند کارمەندێکی دیكەش بەسەختی برینداربوونە”.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر لە رۆژی 10/6/2018 له‌ ناوچەی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا، یه‌كێك له‌ كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق ئاگری گرت و سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی سووتان، بە گوتەی سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون لەو رووداوە بەشێك لە دەنگەكانیش سوتاون. لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش پاشماوەی بەنزین لە شوێنی رووداوەكە دۆزرایەوە و بڕیاری دەستگیركردنیش بۆ ژمارەیەك كەس دەرچووە.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *