Trigliceridos

دەرمانى دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ مەترسی بۆ ژیانی مرۆڤ دروستدەکات

زانایانی بواری پزیشکی لە تاقیگەکانی Genotek ی مۆسکۆ  دواي شيكارى جەختدەکەنەوە  له سه ر ئه وه ى كه هەندێک لەو دەرمانانەی دەبنە هۆی دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە جەستەدا مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروستدەکات.

 

زانایان روونیدەکەنەوە نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن بەر و خوێن هێنەر مەترسیدارترین نەخۆشین بۆ سەر ژیانی مرۆڤ لە جیهاندا، هۆکاری تووشبون بەم نەخۆشیانە بوونی بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆڵە لە جەستەدا.

 

خواردنی دەرمانی کیمیاوی دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە جەستەدا بەتایبەت دەرمانی ستاتین، مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات و دەبێتە هۆی مردنی پێشوەخت.

 

دەرمانی ستاتین بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی بۆماوەییان هەیە کاریگەری دەکاتە سەر پوکانەوەی ماسولکەکانی بەتایبەت ماسولکەکانی دڵ و مردنی پێشوەخت.

 

ستاتین یەکێکە لە دەرمانە بەناوبانگەکان و کاری خاوبوونەوەی ئەنزیمی دروستکردنی کۆلیستڕۆڵە لە جگەر و خوێندا.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

maxresdefault

ماددەی دژە ئۆکسید و سودى بۆ سییەکان

 شارەزایانى ته ندروستى ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ھەموو جۆرەکانی میوە بەسودە بۆ جەستەی مرۆڤ، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *