408908

دژى سياسه‌تى ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ 600 كه‌س ده‌ستگيركران

له‌ واشنتن، نزيكه‌ى 600 كه‌سى به‌ هۆى به‌شداريكردنيان له‌ خۆپيشاندانه‌كان ده‌ستگيركرد، ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگيركراوون، دژى سياسه‌تى ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا خۆپيشاندانيان ئه‌نجام داوه.

پۆليسى كاپيتۆڵ، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه‌، تۆمه‌تيان ئاراسته‌ى 575 كه‌س كردووه‌، كه‌ به‌شدارييان له‌ خۆپيشاندانى رێگه‌ پێ نه‌دراو كردووه‌ و ئه‌و ده‌ستگيركراوانه‌ له‌ باڵه‌خانه‌يه‌كى ئه‌نجوومه‌نى پيران ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون و له‌ ئێستادا لێكۆڵينه‌وه‌ له‌گه‌ڵيان ده‌ستيپێكردووه.

هاوكات به‌ پاساوى مه‌ترسى تيرۆر، گه‌شتى هاووڵاتيانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهانيش بۆ ئه‌مه‌ريكا قه‌ده‌غه‌كراوه‌، له‌ سنووره‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و مه‌كسيكيش، ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا سه‌دان منداڵ  له‌ دايك و باوكيان جياكراونه ته وه و منداڵه كان به‌ جيا زيندانى كراوون .

ئه‌و ره‌فتارانه‌ى ئيداره‌ى تره‌مپ بووه‌ته‌ هۆى نيگه‌رانى رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و منداڵان و له‌ ناوخۆى ئه‌مه‌ريكاشدا به‌شێك له‌ هاووڵاتيان دژى ئه‌و سياسه‌تانه‌ خۆپيشاندانيان ئه‌نجامداوه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *