hqdefault

موقته‌دا سه‌در سه‌رایا سه‌لام هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌‌

موقته‌دا سه‌در، رایگه‌یاند،  گروپی “سه‌رایا سه‌لام” هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌‌، ته‌نیا له‌ كه‌ربه‌لا و سامه‌ڕا نه‌بێت، داواشی له‌ شوێنكه‌وتووانی كرد، ئه‌و چه‌كانه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت وه‌ریانگرتبوون، هه‌وره‌ها كاری سه‌ربازیشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق قه‌ده‌غه‌ كرد.

ئه‌م هه‌نگاو و بڕیارانه‌ی سه‌در له‌ به‌یاننامه‌ كه دا هاتوون كه‌ له‌ نووسینگه‌ی میدیای خويه وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ده ليت، “به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی عیراق و له‌ سۆنگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكوومه‌تی داهاتووی عیراق و سوپا و پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، بڕیارماندا به‌ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رایا سه‌لام، ته‌نیا له‌ سنووری سامه‌ڕا كه‌ربه‌لا نه‌بێت”.

سه‌در دووپاتیكرده‌وه‌، “هیزه‌كانی ئه‌و گروپه‌ ته‌نیا له‌ باره‌گای فیرقه‌ی به‌غدا و پارێزگایه‌كی باشوور ده‌مێننه‌وه‌ و جگه‌ له‌وانه‌ گروپه‌كه‌یان له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، سه‌در داوای له‌ هه‌موو شوینكه‌وتوانی كرد، هه‌موو ئه‌و چه‌ك و پێداویستی و ئۆتۆمۆبیله‌ سه‌ربازییانه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌، كه‌ له‌كاتی پێویست ده‌وڵه‌ت پێیداون و دووپاتیكرده‌وه‌، “به‌كارهێنانی ناوی سه‌رایا سه‌لام له‌ كاری جیهادیدا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانه‌ بكات خۆی رووبه‌ڕووی سزا ده‌كاته‌وه‌ و، جگه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ناومان هێناون، پۆشینی جلی سه‌ربازی و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌”.

ش.ك

بابەتی دواتر

28279308_413341749111059_4414818973695329046_n

لەیلا عەلی عەبدولعەزیز: كورسییەكانی لیستی بەرەو ئیصلاح زیاد دەكات

باسك نێت لەیلا عەلی عەبدولعەزیز كاندید ژمارە 13ی لیستی بەرەو ئیصلاح ژمارە 119 رایدەگەیەنێت، بەپێی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *