mornig-elixir-drink-every-morning-hot-water-turmeric

گه‌ر (زه‌رده‌چه‌وه‌ و ئاوى لیمۆ) بخورێته‌وه‌ چى روده دات

 گه‌ر (زه‌رده‌چه‌وه‌ و ئاوى لیمۆ) بخورێته‌وه‌ ، ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ تواناى هه‌یه‌ سيستميكى خۆراكى نایاب ببه‌خشێت به‌ له‌ش ، بێگومان زۆرێك له‌ ئێمه‌ بیستومانه‌ كه‌ ئاوى لیمۆ چ كاریگه‌رییه‌كى سه‌رسورهێنه‌رى هه‌یه‌.
ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ زۆر به‌ئاسانى ئاماده‌ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تواناى هه‌یه‌ ته‌ندروستییه‌كى باشت پێ ببه‌خشێت ، كاریگه‌رییه‌كى باشى هه‌یه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ ، واباشتره‌ له‌ ژه‌مى به‌یانیاندا بخورێته‌وه‌.
له‌كۆنه‌وه‌ زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌ سوودبه‌خشترین ناسراوه‌ ، چونكه‌ دژى هه‌وكردن و تواناى پاك كردنه‌وه‌ى هه‌یه‌ و تایبه‌تمه‌ندى زه‌رده‌چه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ تواناى كردارى دژه‌ ئۆكسیدى هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئاوى لیمۆدا تێكه‌ڵى بكه‌ین خۆشبه‌ختانه‌  گیروگرفتى ته‌ندروستى چاره‌سه‌ر ده‌كات و به‌رگرى له‌ش زیاد ده‌كات ، به‌پێ ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ ساڵى (2015) دا له‌سه‌ر ئاوى لیمۆ كراوه‌ ده‌ریخستووه‌  ده‌بێته‌ هۆى پاك كردنه‌وه‌ى جگه‌رو كردارى هه‌رس خێرا ده‌كات .
چۆنیه‌تى ئاماده‌ كردنه‌كه‌ى:
–  (200) مل ئاوى گه‌رم.
– یه‌ك كه‌وچكى گه‌وره‌ هه‌نگوین.
– نیو كه‌وچك ئاوى لیمۆ.
– نیو كه‌وچكى بچوك زه‌رده‌چه‌وه‌.
 سوده‌كانى تێكه‌ڵه‌ى زه‌رده‌چه‌وه‌ و ئاوى لیمۆ:-
كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌وكردن، ڕێكخستنه‌وه‌ى كرداره‌كانى له‌ش، چاره‌سه‌رى گیروگرفتى كردارى هه‌رس ده‌كات، پارێزگارى له‌ ته‌ندروستى دڵ و بۆرییه‌كانى خوێنى ده‌كات. دژى شێرپه‌نجه‌یه‌، دژى مادده‌ ژه‌هراوییه‌كانى له‌ش ، چاره‌سه‌رى به‌ردى گورچیله‌ ده‌كات، چاره‌سه‌رى گیروگرفتى پێست ده‌كات، تواناى دژه‌ ئۆكسیدى هه‌یه‌، به‌خشینى پێستێكى پاك،توانا و هێزت پێ ده‌به‌خشێت، به‌خشینى ددانێكى ته‌ندروست.
ش.ك

بابەتی دواتر

Trigliceridos

دەرمانى دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ مەترسی بۆ ژیانی مرۆڤ دروستدەکات

زانایانی بواری پزیشکی لە تاقیگەکانی Genotek ی مۆسکۆ  دواي شيكارى جەختدەکەنەوە  له سه ر ئه وه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *