317201714molidda_easyHDR-PRO-2

نرخی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران دیاریكرا

ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی حوزەیران (38.5) دینار و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تەمموز ئاشكرا دەكات.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆمانگی ئایار بە (38.5) سی و هەشت دینار و نیوە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان (270) بۆ (300) كاتژمێر كاریان كردوە.
ووتی؛ نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە نێوان (10) هەزار و دوسەد و پەنجا بۆ (11) هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت، بەمەش نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر لەسەر بنەمای سەعاتی كارپێكردنی مۆلیدەكان جیاوازە.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانكی حەوت(تەمموز) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رونیكردەوە؛ لە مانگیتەمموزدا رۆژانە بە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبای (24) كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (15) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

هەروەها؛ نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون (سیتیەكان) كیلۆواتێك بە (203.5) سێ سەد و سێ دینار و نیو دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *