به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگا چه‌ك و تهقهمهنییهكهی هێزی پێشمه‌رگه ئاسایی بووه و به‌هۆی ره‌چاونه‌كردنی مه‌رجه‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر ته‌قیوه‌ته‌وه.
دكتۆر تارق نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له به‌حركه به K24ی وت: “كۆگاكه كاتژمێر 4:00 به‌ربه‌یان تهقوهتهوه و سه‌ر به یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه بووه”.
وتیشی: “سه‌ره‌تا ئاگر له كۆگاكه كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ نه‌كراوه، بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له كۆگاكه‌دا هه‌ڵگیرابوون”.
له باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌ش دكتۆر تارق نوری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه “پاش ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونمان كردووه‌و ته‌ماشای كامێراكانی ده‌وروبه‌ری كۆگاكه‌مان كرد، ده‌ركه‌وتووه هیچ حاڵه‌تێكی نائاسایی نییه و هیچ ده‌ستێكی له پشت نییه”.
روونیشیكرده‌وه كه “ته‌نها له كاتی هه‌ڵگرتنی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌دا ره‌چاوی مه‌رجه‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌كراوه”.
تارق نوری راشیگه‌یاند كه “هیچ گومانێكمان نییه و كرده‌یه‌كی تیرۆریستی نه‌بووه و ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی ته‌كنیكییه و به‌هۆی خراپ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه بووه و نابێت له شوێنی وه‌هادا كه نزیكه له دانیشتوان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵبگیرێت”.
ب.هـ