5b2fbfbdad413

له كه‌ركووك، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك كۆمیسیۆن ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان ده‌كاته‌وه‌

گوته‌بێژی فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: “چه‌ندین وێستگه‌ و ناوه‌ند بۆ ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ دیاری ده‌كرێن كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌ و له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 3/7/2018ـه‌وه‌ ده‌ست به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان”.

هه روه ها له‌یس جه‌بر حه‌مزه‌ وتيشي:”له‌ چوارچێوه‌ی ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی (كه‌ركووك، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار) یه‌ك له‌ دوای یه‌ك و له‌ پارێزگای كه‌ركووكه‌وه‌ ده‌ست به‌ ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان ده‌كاته‌وه‌. به‌ڵام پارێزگاكانی دیكه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ ده‌بێت كه‌ كۆمیسیۆن دیاریی ده‌كات. له‌ كاتێكدا ئه‌و سندووقانه‌ی نێردراوون بۆ به‌غدا هه‌ر له‌وێ به‌ ده‌ست جیاده‌كرێنه‌وه‌”.

گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆمیسیۆن ده‌ڵێت: “كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژانی 28 تا 30/6 كۆبوونه‌وه‌ی كردووه‌و بریاریداوه‌ ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مواری سێیه‌می یاسای ژماره‌ 45ـی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی رۆژی 21/6/2018 دا هاتووه‌. پاش ئه‌وه‌ی ته‌ماشای سكاڵا وتانه‌ و راپۆرته‌ فه‌رمییه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كراوه‌، ئه‌و بڕیارانه‌ دراوه‌”.

ش.ك

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *