efreen-17turk

توركیا: حه‌وته‌م یه‌كه‌ی چاودێری ناردووه‌ته‌ منبج

سوپای توركیا ئاشكرایكرد، حه‌وته‌م یه‌كه‌ی چاودێری ناردووه‌ته‌ منبج و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی دیكه‌ی چاودێری ده‌ستبه‌كاربوون. 

دواى ئه وه ى رۆژی 18-6-2018 یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی چاودێری سه‌ربازیی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی پارێزگای منبج ده‌ستبه‌كاربووه‌.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو شه‌ممه‌ 30-6-2018، شه‌شه‌م یه‌كه‌ی چاودێری سه‌ربازیی به‌هاوكاری هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كانی نێوان سنووری ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و منبج ده‌ستبه‌كاربوونه‌ و ئه‌ركه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌جێده‌گه‌یێنن.

به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌، شه‌شه‌م یه‌كه‌ی چاودێری سه‌ربازیی سوپای توركیا ده‌ستیكردووه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌ركه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی دیكه‌ی چاودێری سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ش.ك

بابەتی دواتر

783793739

هێرش دەكرێتەسەر نمایشێكی سەربازی لە ئێران

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، بەرەبەریانی ئەمڕۆ شەممە لەكاتی ئەنجامدانی نمایشی سەربازی لە پارێزگای ئەهواز تیمێكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *