images

لە ناردنەوەی پەنابەرانی بێ بەڵگە یارمەتی ئەڵمانیا ده دەن

رۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی  بەڵگەنامەیەکى بە ناوی” رێکخستن و کۆنترۆڵی  یاسای پەنابەران” خسته رو کە لە نێوان هەردوو پارتی دیموکراتی کریستیان و پارتی دیموکرات سۆسیالی ئەڵمانیا کاری لەسەرکراوە.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە هەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، ئیستۆنیا، فینلەندا، فه‌رەنسا، لیتوانیا، لاتیڤیا، لۆکسمبۆرگ، پۆرتوگال، سوید، هەنگاریا، پۆڵەندا وچیک رەزامەندی ئەوەیان نیشانداوە یارمەتی ئەڵمانیا بدەن لە ناردنەوەی پەنابەرانی بێ بەڵگە لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکانیان.

ئەم هەوڵەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، و پارتەکەی مەترسی لەدەسەڵات لادانیان لەسەرە بەهۆی وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر لە دوای ساڵی 2014 و دروستبوونی جەنگ و تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئه مه ش له كاتيكدايه زیاد لە 10 وڵاتی ئەوروپی ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، یارمەتی وڵاتی ئەڵمانیا بدەن لە ناردنەوەی پەنابەرانی بێ بەڵگە بۆ وڵاتەکانیان به بيي ئه و ريكه وتنه بيت هه ريمى كوردستانيش بشكى زورى به رده كه ويت.

ش.ك

بابەتی دواتر

783793739

هێرش دەكرێتەسەر نمایشێكی سەربازی لە ئێران

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، بەرەبەریانی ئەمڕۆ شەممە لەكاتی ئەنجامدانی نمایشی سەربازی لە پارێزگای ئەهواز تیمێكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *