24991472_1665401200148563_4268510876899529477_n

قورئان پەيامى سەردەمى زانست و تەكنەلۆژيايە..

قورئان پەيامى سەردەمى زانست و تەكنەلۆژيايە..

م.كاميل مه حمود

به‌خششه‌كانی قورئان بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێكه‌، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌یبه‌خشێت جیایه‌ له‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می پێشوودا به‌خشیویه‌تی و ئه‌وه‌ی له‌دواتردا ده‌یبه‌خشێت.. ئه‌م به‌خشینه‌ی قورئان پێشڕه‌وایه‌تی قۆناغه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی ته‌مه‌نی مه‌رۆڤایه‌تی و ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌.
سه‌رده‌می ئێستا كه‌ به‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و توێژینه‌وه‌ی زانستی و چه‌رخی ته‌كنه‌لۆژیاو هۆكاره‌كانی گه‌یاندن و گه‌شه‌ی هزرو عه‌قڵی مرۆیيە، قورئان زیاتر راستی و ره‌وایی خۆی ده‌سه‌لمێنێت و روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی بۆ ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ دابه‌زیوه‌و په‌یامی خوایه‌ بۆ گونده‌ گه‌ردوونییه‌كه‌، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئێستا سه‌رده‌می راسته‌قینه‌ی تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كانه‌ له‌قورئان و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌ڵگانه‌یه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت قورئان دوا په‌یامی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان ‌و ئایینی سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و گلۆبالیزمه‌، له‌ئێستادا نورو رووناكییه‌كه‌ی زیاتر پرشنگ ده‌دات كه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ئاستێكی باشی هۆشمه‌ندی و هۆشیاریدایه‌.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

کۆنگرەى میانەرەِوى سەرکردە”سەللاحەدینى ئەیوبی” و چەند سەرنجێک

کۆنگرەى میانەرەِوى سەرکردە”سەللاحەدینى ئەیوبی” و چەند سەرنجێک ن. شۆرش کەمال پەیامى کۆنگرەى میانەڕوى سەرکردە سەللاحەدینى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *