36499811_1883186215036726_1723085469782114304_n

بزووتنەوەى ئيسلامى: دەسەڵات بەخراپ سوودى له ياساى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر وەرگرتووە

ماموستا كاميل مەحمود وتەبێژى فەرمى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى سه باره ت به ياساى(بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر) وتى:” بزووتنەوەى ئيسلامى دژى درێژكردنەوەى ئەم ياسايەيەو لەرابردووشدا لەگەڵ دەركردنى ئەم ياسايەدا نەبووە،وەك زۆر ياساو كايەى ترى ناو كۆمەڵگە دەسەڵات بەخراپ سوودى لێ وەرگرتووە

له و باره يه شه وه له ئه كاونتى تايبه تى خوى هەڵوێستى بزووتنه وه ى لەسەر درێژكردنەوەو كاركردن به ياساى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر رونكرده وه و ده ليت:

ياساى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر لەساڵى ٢٠٠٦ بەدواوە لەكوردستاندا كارى پێ دەكرێت، ئەم ياسايەش وەك زۆر ياساو كايەى ترى ناو كۆمەڵگە دەسەڵات بەخراپ سوودى لێ وەرگرتووە، لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا ئەم ياسايە زۆرجار دژى ئيسلامييەكان و گەنجانى موتەدەين بەكارهاتووە، چەندين جار داوامان كردووە بەلاى كەمەوە ياساكە هەموار بكرێتەوەو رەچاوى مافى مرۆڤ و مافى بەرگرى تۆمەتبار لەخۆى تيايدا بچەسپێت، ئەمڕۆش جارێكيتر كار بەياساى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر درێژ كرايەوە لەكاتێكدا بارودۆخى كوردستان لەوە ئاساييترە ئەم جۆرە ياسايانەى تيادا پەيڕەو بكرێت..بۆيە بزووتنەوەى ئيسلامى دژى درێژكردنەوەى ئەم ياسايەيەو لەرابردووشدا لەگەڵ دەركردنى ئەم ياسايەدا نەبووە.

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4d3e1e7047928e3cc7849f99d3c112bd

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی کالیفۆرنیادا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٠ کەس بەرزبوویەوە. کاربەدەستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *