272018121600_g1cjf30r

‌پۆلیسی ئاماری چالاكییه‌كانی مانگی رابردووی له سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تەنها لە مانگی حوزەیراندا 325 حاڵەتی بەهاناوەچونی هاوڵاتیانیان ئەنجامداوە و پێنج تەقەكەریشیان دەستگیركردووە.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ی ته‌مموزی 2018، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری كارو چالاكییەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن 104 بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا پێنج تەقەکەریان دەستگیرکردووە هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر 10 كڵاشینكۆف ‌و 12 دەمانچە و یەك نارنجۆك ‌و دوو تاپڕدا كە مۆڵەتیان نەبووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بە ئەوەشکرد، هەر لەمانگی رابردوودا لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی 104وە 31 ئۆتۆمبێل‌ و دوو ماتۆرسكیل بەهۆكاری جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە و رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

وتيشي، هەر لەو مانگەدا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن حەوت فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیان جێبەجێكردووە، هاوكات چوار منداڵی ونبو دۆزراونەتەوە و رادەستی هۆبەی نەوجەوانان كراون.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *