2720181136502325_282721868965718_7608185100554993664_n

ئۆتۆمبێلێك گڕی گرت و خاوه‌نه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، به‌هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ له‌ جۆری ئۆپڵ، شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا.

هاتوچۆی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ی ته‌مموزی 2018، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ له‌سه‌ر رێگه‌ی رانیه‌ – سه‌ركه‌پكان، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا‌و خۆی به‌ستونێكی كاره‌بادا كێشاوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ گڕیگرتووه‌”.

وتيشي: “به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌”.

به‌یانی ئه‌مڕۆش پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  رایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ  کاتژمێر 7:00 لەسەر رێگای نێوان رانیەو سەرکەپکان هاوڵاتیەکی تەمەن 34 ساڵ لە رەگەزی نێر بەناوی (ر.م.ح) پیشە کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری (وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل)گیانی لەدەست دا.

راشیگه‌یاند: ئەم رووداوە لەوکاتەبووە کارمەندی کۆچکردوو لەکاتی چوونی بۆ ئەرکەکەی لە رێگادا تووشی ئەم رووداوە بووە و گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپه‌ڕێن ده‌شڵێت: “رێکاری یاسایی گیرایەبەر، تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکاری دادوەری رانیە و دوای ئەنجام دانی توێکاری پزیشکی بۆی تەرمەکەی رادەستی کەس و کاری کرایەوە”.

وتيشي: مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە، پشکنینی هێڵکاری بۆ شوێنی رووداوەکە لە لایەن پۆلیسی هاتوچۆ ئەنجام درا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

ب.هـ

2720181136318986_282721935632378_5019839324661743616_n 2720181136502325_282721868965718_7608185100554993664_n 2720181136560216_282721908965714_7168410995252002816_n

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *