1016778_486779041403625_1221301673_n

کەپرو مەرکانە.. جەنابی فەخامەتى عالی مەقام؟!

کەپرو مەرکانە.. جەنابی فەخامەتى عالی مەقام؟!
شۆڕش کەمال
جەنابی فەخامەتى عالی مەقام وەزیری دارایی و ماڵيات، لەتازەترین ڕێنمای شەکرى سەرزارى بێدەنگى شکاندو بڕیارگەلێکی بۆ بەرژەوەندی ڕەعیەتەکانى دەرکرد؟!.. جەناب لەسەردانی ئیدارەی سلێمانى و پارێزگای بەچەسپ لەحیمکراوى بە هەولێرەوە هەنگوینیان لەزار هاتەدەر و فەرمویان: دەبێ ئاسانکارى بۆ وەرگرتنی موچەی تەقاعودو پەککەوتەکان بکرێت و رێز لە پێداویستى خاوەن پێداویستیەکان بنرێت.. ئەوەش بە دروستکردنى کەپر لە بەردەم بانکەکان؟! تا گەرمایان نەبێت و سەغڵەت نەبن لە چاوەڕێکردن بۆ وەرگرتنى موچەکانیان.. هەروەها فەرمویان: دەبێبەفراو و مەرکانەو جامۆڵکە بۆ ئاوخواردن و خۆفێنککردنەوە لەسەر شەقامەکە لەبەردەم بانکەکان دابنرێت؟! وتیشیان چۆن دەبێ بەبێ ئەو خزمەتگوزاریانە خەڵک لەو گەرمایەدا چاوەڕێی مەعاش بکات و پاڵپاڵێنبکات بەبێ خزمەتگوزاری کەپرو مەرکانە.
بەڵام عالی مەقام بیری چوو هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی پاڵپاڵێن و چونە ژورەوە دیاریبکات پێم وایە دەبوو جەنابیان ئەزمونى لە بەنزینخانەکان وەرگرتایە و پسوڵەی سەرەى تاک و جوتى دانایە تا ئیزدیحام و بەریەک کەوتن ڕونەدات.
ئاخر جەنابی فەخامەتى پایەبەرز ئێوە بەمە دەڵێن خزمەتکردن و ئاسانکارى بۆ وەرگرتنى موچە یان گاڵتەجاڕی بەعەقڵی ئەو خەڵکە بەڕێزە کە بەقەد هەموو تەمەنى ئێوە بەس خاڵ و خزمەتى وەزیفی هەیە.. وامانزانى جەناب عالیتان کە تەشریفتان هێناوە بۆ سلێمانى کێشەى موچەی خەڵکتان بەم ڕێنماییانە چارەسەرکردوە..تا ڕێنماییەکانم نەخوێندەوە تێنەگەیشتم چ باسە؟!قوربان ئەمەى تۆباسی دەکەى عەیبنەبێ لە ڕوتان تورێک ناهێنێ ئەمە فریاگوزارى سەدەکانى ناوەڕاستە نەوەک ڕێنمایی بۆ ساڵی دوهەزارو هەژدەى موچەخۆران.

بابەتی دواتر

31749578_2045198535807465_4642171953992433664_n-660x330

وچانێک لەبەردەم زاراوەی (مبارك) دا

عوسمان حمەکریم زەڵمی   (برك): بنچینەی ئەم وشەیە (البرك) بەکاربراوە بۆچەند شت وەک : چەسپاندنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *