1-762528

فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری برادۆستيان به‌ چڕی بۆردوومان کرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3-7-2018 تۆپخانه ‌و فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری برادۆستی سنووری سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆرانیان به‌ چڕی تۆپپاران و بۆردوومان کرد.

به بيى زانياريه كان  سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سوپای توركیا به‌ دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد و رووبه‌رێكی زۆری پووش و پاوان لەو ناوچەیە سووتان، تۆپخانه‌كانی توركیا كه‌ له‌ گوندی ماوانی سەر بە شه‌مزینانی باكووری كوردستان جێگیركراون به‌ چڕی تۆپبارانی گونده‌كانی خه‌لیفان، لێلكان و ئاله‌كان ده‌كه‌ن، هه‌رسێ گونده‌كه‌  له‌ ژێر زه‌بر  بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای توركیادان.

هه‌رچی فڕۆكه‌كانیشن به‌ چڕی بۆدوومانی چیای خواكوڕك و گه‌لی ره‌ش دەکەن، بەو‌هۆیەشه‌وه‌ ئاگر له‌سه‌ر سنووری نێوان باكوور و باشووری كوردستان كه‌وتووەته‌وه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

WASHINGTON, DC - JANUARY 30:  The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight.  (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

بەوێنە..بۆش لە بری موچە، چ پاداشتێک بە پاسەوانەکانی دەدات

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستخۆشی له‌پاسه‌وانه‌كانی، له‌بری موچه‌، پیتزای پێشكه‌شكردن و سوپاسیكردن كه‌ به‌بێ موچه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *