20180528_182832

لە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی کەرکووک جیاوازییەکی زۆر دەرکەوتووە

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی رایدەگەیێنێت، لە جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی کەرکووک “جیاوازییەکی زۆر دەرکەوتووە و ئاماژە بە ساختەکارییەکی زۆر دەکرێت”.


ئەرشەد ساڵحی رایگەیاند “بەپێی زانیاری نێو کۆگاکان، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ئەو ئەنجامانە هەیە، کە پێشتر بە ئەلیکترۆنی راگەیێندراوە لەگەڵ ئەوەی ئێستا کە بە دەست جیاکراوەتەوە”.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی رایگەیاند “چاودێرمان لەنێو کۆگاکانی ئەژمار و جیاکردنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک هەیە، بەڵام ژمارەیان کەمن، مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوە بۆ ئەوەی پەیوەندیمان پێوەنەکەن و ئێمەش پەیوەندییان پێوە نەکەین، تاوەکو ئەو کاتەی ئەژمار و جیاکردنەوەکانی دەستیی دەنگەکان تەواودەبن”.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی گوتیشی “ئەگەر رێژەی ساختەکارییەکان زۆر بوون، کە هەر ئەوەش چاوەڕواندەکرێت، ئەوا هەنگاوی نوێ دەنێین بۆ ئەژمار و جیاکردنەوەی دەستی تەواوی سندووقەکانی دەنگدان”.

بەهۆی ساختەکاری لە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەنگدان، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایاری ئەمساڵ، بو ئه و مه به سته ش ئەمڕۆ سێشەممە 3-7-2018، ئەژمار و جیاکردنەوەی دەستی بۆ سندووقەکانی دەنگدانی پارێزگای کەرکووک دەستیپێکرد و پارێزگاکانی دیکەش دەگرێتەوە، بەڵام تەنیا ئەو سندووقانە دەژمێردرێنەوە کە سکاڵایان لەسەرە.

بو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە پارێزگای کەرکووک، 12 کورسی هەیە، لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شەش کورسی و تورکمان و عەرەبیش هەر یەکەیان سێ کوردسیان بەدەستهێناوه، بلام به بيى زانياريه سه ره تاييه كان ريزه كه ده كوريت.

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4d3e1e7047928e3cc7849f99d3c112bd

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی کالیفۆرنیادا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٠ کەس بەرزبوویەوە. کاربەدەستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *