a7edf4f2ddebbbf40090346bd1ac6d42

براین هووک: ئەمریکا سزا و گوشاری زور تووندتر دەخاتە سەر ئێران

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا براین هووک، بەرپرسی سیاسەتی پلاندانانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، 50  کۆمپانیا لە بواری وزە و دارایی ئاماده ییان بۆ کشانەوە لە بازاڕەکانی ئێران نیشانداوە.

بەرپرسی سیاسەتی پلاندانانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، ئەمریکا سزا و گوشاری زور تووند دەخاتە سەر ئێران تاوەکو کۆتایی بەو دووبەرەکی و ئاژاوەیە دەهێنێت کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست درووستیکردووە.

نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ  کشانەوە، کە لەگەڵ وڵاتانی “پێنج کۆ یەک” لە له سالى 2015 رێککەوتنەکەیان ئەنجامدابوو.

له ئيستادا ئەمریکا دەیەوێ هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان رابگرێت و داوای لە وڵاتان کردووە نەوتی ئێران نەکڕن.

هاوکات داوای لە سعودیەش کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی نەوتی ئێران و دابەزاندنی نرخ دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی دیکە بخاتە بازاڕەكانه وه ئهمه ش ره نكه كاريكه رى له سه ر نرخى نه وت دروستبكات.

ش.ك

بابەتی دواتر

42096564_894433327613077_402992022559916032_n

ڕابە‌ری گشتی بۆ TRT: ئە‌و مە‌ترسیانە‌ی خستە‌ ڕوو كە‌ دووجە‌مسە‌ری ھێز دە‌ست شكاندنە‌وە‌ی لە‌ سە‌ر دە‌كە‌ن

بە‌ڕێز ڕابە‌ری گشتی مامۆستاعیرفان علی عبدالعزیز لە‌ دیدارێكی كە‌ناڵی TRT لە‌ نوسینگە‌ی تایبە‌تی بە‌ڕێزی لە‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *