860x484

رووحانى : هەناردەنه کردنی نەوتی ئێران مانایەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی ناوچەکە ناهێڵێتەوە

رووحانی لەبارەی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ وەستاندنی هەناردەی نەوتی ئێران هەرەشە دەکات و دەڵێت “ئەگەر ئەمریکا دەتوانێت هەناردەکردنی نەوتی ئێمە رابگرێت، فەرموو با بیکات، بەڵام ئەنجامەکەی دەبینن”.

حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ سویسرا رایگەیاند “کاتێک (ئەمریکا) دەڵێت: رێگەنادەن نەوتی ئێران هەناردەبکرێت، ئەمە مانای ئەوەیە کە نەوتی تەواوی ناوچەکە هەناردەناکرێت. ئەوە رێی تێدەچێت کە نەوتی ئێران هەناردەنەکرێت، بەڵام ئایا دەکرێت تەواوی ناوچەکە نەوت هەناردەنەکات؟”

رووحانی له و باره يه وه هه ره شه ى توندى له ئاسايشى نه وتى نادجه كه كرد و راشیگەیاندووە، ئەمریکا لەوە تێناگات کە رێگەنەدان بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران هیچ مانایەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی ناوچەکە ناهێڵێتەوە. دەشڵێت “زۆر باشە ئەگەر ئەمریکا دەتوانێت ئەم کارە بکات، بابیکات، بەڵام ئەنجامەکەی دەبینێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

42096564_894433327613077_402992022559916032_n

ڕابە‌ری گشتی بۆ TRT: ئە‌و مە‌ترسیانە‌ی خستە‌ ڕوو كە‌ دووجە‌مسە‌ری ھێز دە‌ست شكاندنە‌وە‌ی لە‌ سە‌ر دە‌كە‌ن

بە‌ڕێز ڕابە‌ری گشتی مامۆستاعیرفان علی عبدالعزیز لە‌ دیدارێكی كە‌ناڵی TRT لە‌ نوسینگە‌ی تایبە‌تی بە‌ڕێزی لە‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *