basknet.org

‌پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی دزی راگه‌یاند

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو گومانلێكراو بە تۆمەتی دزینی شەش ملیۆن دینار دەستگیرکراون.

لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی راپەرین ئاماژەی بە ئەوە کرد: “هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و سكاڵای هاوڵاتییه‌ك توانیویانە دوو گومانلێكراو به‌ تۆمه‌تی دزینی شه‌ش ملیۆن دینار ده‌ستگیربكه‌ن و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوە به‌ تاوانه‌كه‌یاندا كه‌ به‌وته‌ی خۆیان ئه‌وان پاره‌كه‌یان دزیووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر توانیویانه‌ دوو ملیۆن دینار لەو پارەیە بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ناو مزگه‌وت شاردرابوەوە.

ئەوەشی راگەیاند، دواتر به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ مادده‌ی 443 هه‌ردووكیان به‌ند كروان و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *