thumbs_b_c_9ea383ad7d98a6f739cfaf6f951ff0c2

ئه‌ردۆغان 26 ملیۆن و 330 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌

بڕیاری ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژادنه‌كانی سه‌ركۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ 24ی حوزه‌یرانی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو له‌ ژماره‌ی دووباره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ ناوخۆی توركیادا له‌ كۆی 56 ملیۆن و 322 هه‌زار و 632 ده‌نگده‌ری تۆماركراو له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا، 49 ملیۆن و 671 هه‌زار و 344یان ده‌نگیانداوە. له‌و ده‌نگانه‌ش 48 ملیۆن و 562 هه‌زار و 84 ده‌نگیان ئه‌ژماركراو، یەک ملیۆن و 109 هه‌زار و 260 ده‌نگیش پووچه‌ڵ بوو. رێژه‌ی به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، لەسەدا 88،19 بوو.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنەکان، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ ناوخۆی وڵات 25 ملیۆن و 436 هه‌زار و 238 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، 807 هه‌زار و 974 ده‌نگ و له‌ ده‌روازه‌ گومركییه‌كان، 86 هه‌زار و 611 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە كه‌ تێكڕای ده‌نگه‌كانی گه‌یشتووەته‌، 26 ملیۆن و 330 هه‌زار و 823 ده‌نگ (لەسەدا 52،59) و به‌ سه‌ركۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

كاندیده‌كانی دیكه‌، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ له‌ ناوخۆی وڵات، 14 ملیۆن و 951 هه‌زار و 788 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، 328 هه‌زار و 934 ده‌نگ و له‌ ده‌روازه‌ گومركییه‌كان، 59 هه‌زار و 599 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە. كه‌ تێكڕا ده‌نگه‌كانی گه‌یشتووەته‌ 15 ملیۆن و 340 هه‌زار و 321 ده‌نگ (لەسەدا 30،64).

مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر له‌ ناوخۆی وڵات، سێ ملیۆن و 603 هه‌زار و 858 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە.

سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌ ناوخۆی وڵات، چوار ملیۆن و 39 هه‌زار و 390 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوە و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات 157 هه‌زار و 111 ده‌نگ.

له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، ئاك پارتی تێكڕا به‌ به‌ده‌ستهێنانی 21 ملیۆن و 338 هه‌زار و 693 ده‌نگ (لەسەدا 42،56)، 295 كورسی به‌ده‌ستهێناوە، جه‌هه‌په‌ به‌ 11 ملیۆن و 354 هه‌زار و 190 ده‌نگ (لەسەدا 22،65)، 146 كورسی به‌ده‌ستهێناوە، مه‌هه‌په‌ به‌ پێنج ملیۆن و 565 هه‌زار و 331 ده‌نگ (لەسەدا 11،10)، 49 كورسی به‌ده‌ستهێناوە، هه‌ده‌په‌ به‌ پێنج ملیۆن و 867 هه‌زار و 302 ده‌نگ (لەسەدا 11،70)، 67 كورسی به‌ده‌ستهێناوە، ئییی پارتی به‌ چوار ملیۆن و 993 هه‌زار و 479 ده‌نگ (لەسەدا 9،96)، 43 كورسی به‌ده‌ستهێناوە.

بابەتی دواتر

WASHINGTON, DC - JANUARY 30:  The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight.  (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

بەوێنە..بۆش لە بری موچە، چ پاداشتێک بە پاسەوانەکانی دەدات

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستخۆشی له‌پاسه‌وانه‌كانی، له‌بری موچه‌، پیتزای پێشكه‌شكردن و سوپاسیكردن كه‌ به‌بێ موچه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *