به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه به‌رزبوونه‌وه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “له‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2018، جارێكی دیكه پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌بنه‌وه”.
كه‌شناسی ده‌شڵێت: “پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێم له نێوان 42 بۆ 45 پله ده‌بێت، له كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان له نێوان 45 تا 47 پله ده‌بێت و تا رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له هه‌فته‌ی رابردوودا پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد و تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام بوو.