972018930600_rx3ci1se

شەش لایەنی ناڕازی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی بایكۆت كرد

نوێنەری ئەو لایەنانە لە کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایانگەیاند، بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە لە بەر ئەوەی 452 سندوق سکاڵای لەسەرە و کەچی کۆمسیۆن تەنها بۆ 188 سندوق ژمارەدنەوەی‌ دەستی‌ ئەنجامدەدات  و رێوشوێنەکانی دیاریکردنی‌ ئەو سندوقانەش لە لایەن کۆمسیۆنەوە دیاری نیە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بە پێی یاسا لایەنە سیاسییەکان مافی ئەوەیان هەیە چاودێری پرۆسەی‌ جیاکردنەوەکە بکەن بەڵام لە ئێستادا رێگە نادەن نوێنەری لایەنەکان چاودێری بکات و  لە پرۆسەیەکی‌ ناشەفاف و ناڕووندا ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی‌ بەوەشکرد، کۆمسیۆن تەنها رێگەدەدات لە دوری 15 مەترەوە چاودێران بووەستن، ئەمەش زیاتر رێگەی‌ خۆشکردووە بۆ ساختەکردن نەوەک رێککردنەوەی‌ ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردن.

ئەوەشیان وت، تانەمان لە زیاتر لە دوو هه‌زار سندوقی تر داوه‌، بەڵام تا ئێستا کۆمسیۆن وەڵامی نەداونەتەوە.

بە پێی یاسای ھەمواری سێیەم لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق دەبێت ژماردنەوەی دەستی بۆ سەرجەم ئەو سندوقانە بکرێت کە تانەیان لەسەرە.

بابەتی دواتر

42096564_894433327613077_402992022559916032_n

ڕابە‌ری گشتی بۆ TRT: ئە‌و مە‌ترسیانە‌ی خستە‌ ڕوو كە‌ دووجە‌مسە‌ری ھێز دە‌ست شكاندنە‌وە‌ی لە‌ سە‌ر دە‌كە‌ن

بە‌ڕێز ڕابە‌ری گشتی مامۆستاعیرفان علی عبدالعزیز لە‌ دیدارێكی كە‌ناڵی TRT لە‌ نوسینگە‌ی تایبە‌تی بە‌ڕێزی لە‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *