36867531_1882463421812724_5716078532937908224_n

بزووتنەوە، هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕەد دەکاتەوە

فراکسیۆنی بزووتنەوە، هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕەد دەکاتەوە و دەنگی پێنادات.

بە پێی پڕۆژەیاسایەک، کە ئەمڕۆ هاتە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ کرا و بە زۆرینەی دەنگ سیفەتی بەپەلەی پێدرا، دەیانەوێت دامەزراوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵپەسێرن.
ئەو پڕۆژەیە، زۆر بە پەلە و بە مەبەست ئامادەکراوە و لە (5) مادە و هۆیەکانی دەرچواندن پێکهاتووە و تێیدا هاتووە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم نەکرێت.
ئێمە وەک فراکسیۆنی بزووتنەوە لەگەڵی نابین و پێمان وایە دەبێت ئەو دامەزراوە شەرعییە کە دەستکەوت و شکۆی هەرێمە وەک خۆی بمێنێت و هەڵبژاردنی بۆ بکرێت، کێ کاندیدی دەبێت هەیبێت و دەنگ نادەین بەوەی لەمساڵدا هەڵبژاردنی بۆ نەکرێت.
پاشان مادەم سیستەمی وڵات سەرۆکایەتییە و پەرلەمانیی نییە، ئەو دامەزراوە گرنگە و نەبوونی، بۆشایی یاسایی دروست دەکات.

ئاری عەبدولەتیف
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوە
سێشەممە 2018/7/10

بابەتی دواتر

WASHINGTON, DC - JANUARY 30:  The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight.  (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

بەوێنە..بۆش لە بری موچە، چ پاداشتێک بە پاسەوانەکانی دەدات

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستخۆشی له‌پاسه‌وانه‌كانی، له‌بری موچه‌، پیتزای پێشكه‌شكردن و سوپاسیكردن كه‌ به‌بێ موچه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *