1351cb1e2df242a352906d7e5894f15d_XL

بنکەکانی سوپای سووریا لە رۆژهەڵاتی فورات بۆردومان کرا

فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەکانی سوپای سووریایان لە ناوچەی ستراتژیکی هەجین لە رۆژهەڵاتی فورات بە توندی بۆردومان کرد و ئەو هێرشانە بووە هۆی کوژرانی ٤٠ سەربازی سووریا.

 رۆژنامەی جمهوورییەت بڵاویكردەوە، هێزەکانی سوپای سووریا هەوڵیان داوە لە ناوچەی دیرەزور بەرەو ئەبووکەماڵ و لەوێوە بەرەو ناوچەی ستراتژیکی هەجین لە رۆژهەڵاتی فورات کە لە بندەستی تیرۆریستانی داعشە، بچن کە لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی دژی داعش کراونەتە ئامانج و بە توندی بۆردومان کراون.

لەو هێرشانە لانی کەم ٤٠ سەربازی سووریا و لەوان چەندی ئەفسەری پلەبەرزی سووری کوژراون. هەروەها بە هۆی هێرشەکان سوپای سووریا ناچار لە پاشەکشێ بووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە فرۆکەکانی هاوپەیمانی پردی کاتی سەر ڕووباری فورات کە سوپای سووریا بۆ گەیشتنی بە هەجین هەڵی‌بەستبوو، بۆردومان کردووە و چیتر ئەو پردە بۆ بەهرە لێ‌وەرگرتن نابێت.

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *