chk_jschl-1

سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

 

سبەی یەكشەممە 15-7-2018 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو بەپێی زانیارییەكانیش گفتوگۆ بۆ چەندین پڕۆژە یاسا دەكرێت.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی بڵاوكردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەپێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (7)ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان، لە كاتژمێر (11)ی پێشنــــیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 15/7/2018 بێت.

 
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/7/15ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى  ژماره‌ (7)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو:

1ـ پڕۆژه‌ یاسای (ده‌زگای كۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).

2ـ  پڕۆژه‌ یاسای (پارێزگاریكردن له‌ هێما و پیرۆزییه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان).

3ـ  پڕۆژه‌ یاسـای (تعویض متضرری الحروب فی كوردستان).

4ـ پڕۆژه‌ یاسـای به‌ركاری ( قانون حمایة الشهود والخبرا‌ء والمخبرین والمجنى علیهم رقم (58) لسنه‌ 2017).

5ـ پڕۆژه‌ یاسـای به‌ركاری ( استیراد وبیع المنتجات النفطیة رقم (9) لسنه‌  2006 ).

6ـ پڕۆژه‌ یاسـای به‌ركاری ( قانون ضبط الاموال المهربة والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیة رقم (18) لسنه‌ 2008).

7ـ پڕۆژه‌ بڕیاری (زیندووكردنی هه‌فته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی (شیكاری له‌كاری ئیداری وكارگێڕی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (مدینه‌ أیوب احمد/ بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان).

سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ یاسای (هه‌مواری سێییه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ ژماره‌(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.

چواره‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.

chk_jschl-1

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *