88

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه‌ ، سوپای عێراق خرایه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

بەهۆی توندبوونەوەی خۆپیشاندانەكانی شارەكانی باشوری عیراق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكانەوە و كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەی سنوری سەفوان لەگەڵ كوەیت، سوپای ئەو وڵاتە خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كوەیت لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دۆخی ئەمنی وڵات سروشتییە سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی پێمان دەگات سەبارەت بە توندبوونەوەی خۆپیشاندانەكانی هاوڵاتیان لە باشوری عیراق و بەتایبەت لە ناوچە سنوریەكانمان.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كوەیت لە نامەیەكدا، كە لە هەژماری تایبەتی سوپا لە تویتەر بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە، “ئەو ڕووداوانەی لە نزیك سنوری باكور لەگەڵ عیراق ڕوویانداوە بابەتێكی ناوخۆیی وڵاتێكی دراوسێیە و ئەوەی سوپای كوەیت پێی هەستاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان تەنها بۆ خۆپارێزییە”.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆك ئەركانی سوپا بە یاوەری ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی دەزگا ئەمنیەكانی وڵات سەردانی مەیدانی ناوچەی باكوری وڵاتی كردووە بۆ ئاگاداری سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی سوپا سەبارەت بە ڕێوشوێنە خۆپارێزییەكان.

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *