ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خۆپیشانده‌ران له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عیراق وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك كاره‌با، ئاو و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرده‌وه و ھه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه.
ملازمی یه‌ك جه‌بار مه‌نسوری ئه‌فسه‌ر له پۆلیس به‌سره رایگه‌یاند كه وێرای ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه‌ی كه گیرابووه‌به‌ر، ده‌یان خۆپیشانده‌ر ھه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره.
جه‌بار مه‌نسوری وتی: “ھێزه ئه‌منییه‌كان به‌چڕی ته‌قه به ئاسماندا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره دوور بخه‌نه‌وه و بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن”.