Capture565545

ئه‌م ئێواره‌یه‌ سێ شەقامێكی شاری سلێمانی دادەخرێن

بەمەبەستی قیرتاوكردنیان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا ئێوارەی سبەینێ سێ شەقامی سەرەكی شاری سلێمانی دادەخرێن.

سەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی راگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامی كاوە و و ئاسۆی دەلاك و و بەرخانەقا دادەخرێن بەهۆی قیرتاوكردنیان، ئەمڕۆ قیری رەش دەكرێن و سبەینێش دەست بە قیرتاو كردنیان دەكرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن هاتووچۆ بەو شەقامانەدا نەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر پڕۆسەكە زوو كۆتایی بێت ئێوارەی سبەینێ هەینی یاخود سبەی شەو شەقامەكان دەكرێنەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *