19260729_1327674333954203_5946559720216525306_n

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری روداوو چالاكییەكانی دەخاتەرو

ئەمرۆ 2018/8/9، نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری روداوەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەرێكەوتی 31/7 تا 9/8 خستەرو.
بەپێی ئامارەكە، لەو ماوەیەدا 33 تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركراون بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر بەمشێوەیە:
دەستگیركردنی 6 تۆمەتبار بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری ساختەكاریی.
دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیكردن لە 15 باخدا.
دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی پارە لەگەرەكی ئیبراهیم ئەحمەد.
دەستگیركردنی 11 لەتۆمەتبارەكانی تر بەتۆمەتی دزینی ماتۆر سكیل لەناوچە جیاجیاكانی شاری سلێمانی.
دەستگیركردنی باندێكی 3 كەسی هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان.
دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەدۆلاری ئەمریكی. دەستگیركردنی باندێكی 6 كەسی بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر.
دەستگیركردنی 4 تۆمەتبار بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆر.
لەلایەن هێزی تایبەتی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستبەسەر 7 ئۆتۆمبیل‌و 6 ماتۆرسكیل بێ سەرەتادا گیراوە.

بابەتی دواتر

NB-147209-635787888062177972

ده‌ستگیر كردنی گروپێكی كونكردنى بۆریی نەوت راگه‌یه ندرا

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستگیر كردنی گروپێكی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی راگه‌یاند، جارێكی تر و لە قەزایه‌كی پارێزگای دهۆك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *