0-bodja-para-drawy-iraq-am

داوا ده‌كرێت له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نه‌مێنێت

دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرا وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەكاری بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی هەرێم دەكات،سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسلاح ئاشكرای ده‌كات پێویستە لەبودجەی ساڵی داهاتوو، پاشەكەوتی موچە نه‌مێنێت پارەی پێویستیش بۆ موچەی تەواوی فەرمانبەران و موچەخۆران دابین كرابێت” له‌ هه‌مووی گنگتر ئه‌وه‌یه‌ پاكتاوكردنی ساڵانی رابردوو له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ كرابێت.

(د.شێركۆ جەودەت) سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسلاح و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگەیاند: چاوەڕوانین وەزارەتی دارایی پڕۆژەیاسای بودجەی (2019) تەواو بكات و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی بكات، لەوێشەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت، كه‌ زیاتر لە (80%)ی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ موچەو خەرجی بەڕێوەبردنی دامودەزاگاكانی حكومەتە،بۆیه‌ پێویستە لەبودجەی (2019)دا ئەم بابەتە به‌ته‌واوی رێكبخرێتەوەو پاشەكەوتی موچە نه‌مێنێت ،وه‌ پارەی پێویستیش بۆ موچەی تەواوی فەرمانبەران و موچەخۆران دابین بكرێت .

ئاشكراشيكرد، خاڵێكی دیكە كە پێویستە لەبودجەی (2019) دا هەبێت، ئەوەیە كە بڕێك پارە بۆ كەرتی وەبەرهێنان دابین كرابێت، بۆئەوەی جموجۆڵی وەبەرهێنان نەوەستێت و بەردەوام بێت، ئەوەش لەسەر بنەمای خەمڵاندنێكی باش بۆ نرخی نەوت و داهاتی ناوخۆ و ئەو پارەیەی لەبەغداوە دێت، دیاریكرابێت، وه‌ لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە كە پاكتاوكردنی ساڵانی رابردوو لەپڕۆژەیاسای بودجەی 2019دا كرابێت.

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *