wqfqw-661x365

عیزه‌ت دووری به‌بۆنه‌ی راوه‌ستانی شه‌ڕی عێراق-ئێران وتارێكی پێشكه‌ش به‌ گه‌لی عێراق كرد

عیزەت دوری جێگری سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق، بەبۆنەی هەشتی ئاب یادی سی ساڵەی كۆتایی هاتنی جەنگی عیراق- ئێران” وتارێك پێشكه‌ش به‌ گه‌لی عیَراق ده‌كات.

ئاژانسی yesiraq ، عیزەت دوری لە وتارەكەیدا رایگەیاندووە”راپەڕین لە دژی ئێران و گەندەڵكاران تاكە رێگەی رزگاربوونە، بۆیە سڵاو لە راپەڕینی گەلەكەمان دەكەین لە باشووری و فوراتی ناوەڕاست و بەغدا”.

وتیشی، ”ئەوەتا رۆڵەكان و ئەفسەران و سەربازانی سوپای قادسیە بە نەبەردییەوە رووبەڕووی داگیركاری ئێرانی دەبنەوە، عیراق روكارێكی بەهێز بوو بۆ پارێزگاری لە عەرەب و جیهان بەڕووی شەڕەنگێزییەكانی ئێران، بەڵام ئەمەی ئێستا روودەدات، روخاندنی ئەو رووكارە عیراقیەیە”.

دوری ئاشكراشیده‌كات،”دوای تێپەڕینی سی ساڵ بەسەر ئەو شەڕە پیرۆزەدا، بە برایانی عەرەب یان ئەو مسوڵمانانە دەڵێین كە پێیانوابوو سەركردایەتی عیراقی زیادەڕۆیی دەكات لە وێناكردنی مەترسییەكانی ئێران لەسەر عەرەب و مسوڵمانان، و پێویستی بەرپەرچدانەوەی بەوپەڕی توانا و هێزەوە، پێیان دەڵیین باش تەماشای دەوروبەری خۆتان بكەن و ببینن چەند دەستنیشانكردنەكانمان وردبوون و چەند هەڵوێستی سەركردایەتی عیراق درووربین و قوڵ و بوێرانە بوو”.

رونیشده‌كاته‌وه‌ ”ئێران سوكایەتی بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە دراوسێ‌ عەرەب و مسوڵمانەكانی دەكات”، ئیدارەی ئەمریكا و لایەنگرانیشی بەوە تۆمەتبار كردبوو كە “پیلانی ئیسرائیلیان جێبەجێ‌ كردووە بۆ گۆشەگیركردنی عیراق و شەكەتكردنی سەربازیی و ئابوریی وڵات، تا ئەو كاتەی داگیریان كرد و هەڵمەتی كاولكارییان لە دژی بەرپاكرد”.

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *