salanh_7_mlyoen_khs_bhhoey_pysbwwny_hhwa_gyan_lhdhst_dhdhn

پیسبوونی هه‌واو كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بەرکەوتنی تەنانەت ئاستی نزمی پیسبوونی ھەوا ڕەنگە ببێتە ھۆی چەند گۆڕانکارییەکی ھاوشێوەی قۆناغە سەرەتاییەکانی دروستبوونی سستبوونی دڵ.

بەپێی پێناسەی کۆمەڵەی پزیشکانی دڵی ئەمریکی سستبوونی دڵ بریتیە لەوەی دڵ بەشێوەیەکی باش خوێن نانێرێت بۆ بەشەکانی لەشی مرۆڤ.

لێکۆڵینەوەکە، کە لەلایەن لێکۆلەرانی زانکۆی شازادە ماری لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، و تێیدا چوار ھەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە، دەریخستووە ئەو کەسانەی لە نزیک شەقامە پڕ لە ژاوەژاو قەرەباڵغەکان دەژین بەتێکڕایی زیاتر تووشی سستبوونی دڵ دەبن، ئەوەش بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی لەو ناوچانەدا دەژین کە ئاستی پیسبوونی ھەوای کەمترە.

ئەم ئەنجامانە سەرەڕای ئەو فاکتەیە کە بەشداربوانی لێکۆڵینەوەکە ڕووبەڕووی چەند ئاستێکی پیسبوونی ھەوا کراونەتەوە کە نزمتربووە لە ئاستە ڕێگاپێدراوەکانی بەریتانیا.

لێکۆڵەران داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کردووە کە بە زووترین کات ئاستەکانی پیسبوونی ھەوا کەمبکاتەوە.

لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە پەیوەندییەکی ڕوون ھەیە لەنێوان پیسبوونی ھەوا، و گەورەبوونی دڵ و ناچالاکبوونی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، و ئاستی کۆلیسترۆڵ، و جەختیانکردووەتەوە کە پیسبوونی ھەوا فاکتەرێکی مەترسیدارە بۆ تەندروستی دڵ.”

بابەتی دواتر

ku-xlarge

چی‌ وا له‌ مرۆڤه‌كان ده‌كات هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ بكه‌ن؟

زانایان رایانگه‌یاند كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ گازه‌كانی‌ قه‌تیسبوونی‌ گه‌رمی‌، ره‌نگه‌ ببێته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌كان هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *