125

نێرگه‌له‌، لێدانی دڵ له‌ خووله‌كێكدا، 16ی جار خێراتر و گوشاری خوێن به‌رزده‌كاته‌وه‌

توێژینه‌وه‌ى گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ دڵ “American Journal of Cardiology” باس له‌وه‌ ده‌كات كێشانی یه‌ك نێرگه‌له‌، لێدانی دڵ له‌ خووله‌كێكدا، 16ی جار خێراتر ده‌كات و گوشاری خوێنیش به‌رزبكاته‌وه‌.

زێده‌ڕۆییكردن و ئالووده‌بوون به‌ كێشانی نێرگه‌له‌، ده‌بێته‌ هۆی ته‌سكبوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ر، له‌گه‌ڵ تووشبوون بە نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.

پسپۆڕان له‌ توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌دا، 48 خۆشبه‌خشیان وه‌ك نموونه‌ وه‌رگرتووه‌، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 34 ساڵیدا بوو، هه‌ر یه‌كێكیشیان بۆ توێژینه‌وه‌كه‌ ماوه‌ی نیو كاتژمێر نێرگه‌له‌یان كێشاوه‌.

توێژه‌ران به‌ر له‌ كێشانی نێرگه‌له‌ و دوای كێشانی، سه‌رنجی ترپه‌ و لێدانی دڵی ئه‌و كه‌سانه‌یان داوه‌، له‌گه‌ڵ ئاستی نیكۆتین له‌ ناو خوێندا.

ئه‌و توێژه‌رانه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كێشانه‌ی نێرگه‌له‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، زیانه‌كانی زۆر له‌ جگه‌ره‌ی ئاسایی‌ زیاتره‌، وه‌ك ئه‌و توێژه‌رانه‌ ئاماژه‌یان بۆ كردووه‌، ئه‌و قسه‌ی باوه‌ی پێشتر ده‌گوترا كه‌ كێشانی نێرگه‌له‌ ته‌ندرووستتره‌ له‌ جگه‌ره‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه‌.

بسبوران دەڵێن، ئه‌و تووتنه‌ی بۆ نێرگه‌له‌ به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ندێك مه‌وادی كیمیایی درووستكراوی تێدا به‌كاردێت و زیانه‌كانی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر زیاتره‌، به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌ كیمیاییانه‌ش زۆر له‌مێژه‌ له‌ درووستكردنی تووتنی جگه‌ره‌دا قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

vegatables-fruits

سودى میوەو سەوزە كان له وەرزی ساردو گەرم جیاوازه

  بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، كە مرۆڤی ئاسایی بۆ هەر رۆژێك پێویستە میوەو سەوزە بخوات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *