9820182133600_haval-bakr

پارێزگاری سلێمانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پارێزگاری سلێمانی رەتیدەكاتەوە وتبێتی “هەرێمی كوردستان ئەوروپایەكە لە ناوچەكە”، بەڵكو وتویەتی دەیانەوێت نموونەی كراوە لە كوردستان دروست بكەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئوتێل هایكرێست لە شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی مەراسیمێكی سازكرد و خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی كە دەستیان لە پێشخستنی گەشت و گوزار هەبووە، دوای مەراسیمە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە هەڤاڵ ئەبوبەكر لەو مەراسیمەدا وتویەتی “هەرێمی كوردستان ئەوروپایەكە لە ناوچەكە”.

بەڵام د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند “ئێمە وتومانە دەمانەوێت نموونەی كرانەوە لێرە دروست بكەین، دەمانەوێت كوردستان تەنها لەسەر بنەمای نەوت نەوەستێت، بەڵكو بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشت و گوزاریشی هەیە، سلێمانی لەسەر بنەماكانی پیشەسازی و بازرگانی و رۆشنبیری دروستبووە، ئیتر چۆن میدیا تەفسیری ئەو قسانەیان كردووە گەردنیان ئازا بێت”.

رستەی “هەرێمی كوردستان ئەوروپایەكە لە ناوچەكە” دەنگدانەوەیەكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە، بەو پێیەی كوردستان بە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت.

بابەتی دواتر

2891284

gشەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەسرە روویدا

ماڵپەڕی ڕاشا تووده‌ی بڵاویكردەوە، له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *