1-3-6j55sw5jfqofvacfhs0zjl7t41ri3ltxro4o45js920

كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی تەقییەوە

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی پۆلیسی كەربەلا-وە بڵاویانكردەوە، كە كۆگایەكی دیكەی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ڕزازە لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە تەقیوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، كە بەهۆی تەقینەوەكەوە ئاگرێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتۆتەوە و هێزەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە ناوچەكە بۆ كوژاندنەوەی، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەكانی ئەو ڕووداوە نەزانراوە و تا ئێستاش بە فەرمی هۆكاری تەقینەوەی ئەو كۆگایانە ئاشكرانەكراوە.

بابەتی دواتر

0-bodja-para-drawy-iraq-am

317 ملیارەكەی عێراق گەیشتە هەرێمی كوردستان

بەپێی زانیارییەكان، بەغدا 317 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە و بڕیارە تا هەفتەی داهاتووش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *