Hassan-Rouhani-North-of-Korea-Ambassador

كۆریای باكوور و ئەمریكا بيشبركێى هه ره شه و دبلوماتى

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكوور لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بیۆنگ یانگ هێشتا ئارەزووی جێبەجێكردنی ئەو ڕێكەوتنە دەكات كە (دۆناڵد ترامپ) و ڕابەری كۆریای باكوور (كیم جۆنگ ئون) لە كۆبوونەوەكەی سەنگاپوورەدا پێی گەیشتن.

دواي ئه وه ى لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی كۆریای باكوور سەردانی ئێرانی كردو سەرۆكی ئێران (حەسەن ڕۆحانی) پێی ڕاگەیاند كە ئەمریكا جێگەی متمانە نیە كوريا هه ولي نزيكبوونه وه له نه ياره كانى ئه مريكا ده دات.

هه رجه نده ئەمریكاو كۆریای باكوور ڕێكەوتن لەسەر ئەوەی چەكی ناوەكی كۆریای باكوور نەهێڵن، بەڵام لەو كاتەوە هەردوولا ڕووبەڕووی قورسایی بوونەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنێك بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئامانجە، لەكاتێكدا ئەمریكا سوورە لەسەر بەردەوامبوونی سزاكان.

ئەم لێدوانەی كۆریای باكوور دوای ئەوە هات بەرپرسانی ئەمریكی وتیان، پێویستە لەسەر كۆریای باكوور هەنگاوی زیاتر بنێت بەرەو نەهێشتنی چەكی ناوەكی.

وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكوور وتیشی، بیۆنگ یانگ تاقیكردنەوە موشەكی و ناوەكییەكانی ڕاگرتووە دوای ئەوەش شوێنی تاقیكردنەوە ناوەكییەكانی لابردووەو لەگەڵ ئەوانەشدا ئەمریكا هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی سەرەتا دەبێت چەكی ناوەكی نەهێڵدرێت.

وەزارەتەكە وتیشی، كۆریای باكوور سەرەڕای ئەوەش لاشەی ئەو سەربازە ئەمریكییانەی ڕەوانەی ئەمریكا كردەوە كە لە جەنگی كۆریادا لە ماوەكانی نێوان (1950 – 1953) دا كوژراون.

كۆریای باكوور كۆمەڵێك بەرپرسی باڵای ئەمریكی تۆمەتبار كرد كە ئاماژەی بە ناوەكانیان نەداو وتی : بە حەزی ترامپ كار ناكەن.

نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان (نیكی هەیڵی) وتی: ئەمریكا حەز ناكات زۆر چاوەڕێی كۆریای باكوور بكات تاوەكو ڕێوشوێن دەگرێتە بەر بە ئاڕاستەی نەهێشتنی چەكی ناوەكی، هەیڵی بە ڕۆژنامەنووسانی وت : تۆپەكە لە یاریگای كۆریای باكووردایە.

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا (جۆن بۆڵتۆن) وتی : كۆریای باكوور هێشتا ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتۆتە بەر بە ئاڕاستەی نەهێشتنی چەكی ناوەكی.

ش.ك

بابەتی دواتر

14112017623650_152492017_121511187202222

تا سێ مانگی دیکە تورکیا گەمارۆى سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

توركیا بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ده‌ركرد و بەگوێرەی ئەو بڕیارەش، گەمارۆکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *