436324663263463426-375x195

ئەبوبەکر حسین: لە سلێمانی 118 سندوقیان هێنا زۆرێک لە سندوقەکان قفڵیان شکا بوو

ئەبوبەکر حسین گەڵاڵی ئەندامی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو سه باره ت به ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕەد كردنه وه ى نوسيويه تى ئێمە لە 15/5/2018 دا 287سکاڵامان لە پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە کۆمسیۆن کرد و دواتر لە سێ بەرواری جیاواز دا سێ جار تەعنمان داوە لە بڕیاری کۆمسیۆن داوای ئەژماری دەستی کۆی سندوقەکانمان کردووە بەڵام کۆمسیۆن تا ئەم ساتە وەڵامی هیچ سکاڵا و تەعنێکی ئێمەی نەداوەتەوه.
ناوبراو ده لي لەلایەکی دیکەوە لەبری ئەژمار بۆ کۆی سندوقەکان بە نمونە لە سلێمانی 188سندوقیان هێنا و ئەژماری دەستیان بۆ 118کرد کە زۆرێک لە سندوقەکان یەک قفڵ یا دووانیان شکا بوو و ڕێژەی تەزویریش بە ئاشکرا دەرکەوت تیایاندا ، بەندە ڕۆژی 9/7/2018 لە سلێمانی نوێنەری یەکگرتوو بووم لە هۆڵی نادی ئاشتی بۆ سەر سندوقەکان پرۆسەکە بە ناشەفافی بەڕێوە دەچوو بۆیە ئەو کات ئێمە بایکۆتی پرۆسەکەمان کرد و ئێستاش کۆی پرۆسەکە ڕەد دەکەینەوە .

ش.ك

بابەتی دواتر

20170422102126

پشوی سەری ساڵ لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان ڕایدەگەیەنێت: پشوی سەری ساڵی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی دیاریكراوەو ماوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *