cc167e9e-54c7-469e-816f-4582ce7cc92e

عەبدوڵا ئەلدولەیمی: تەواوی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر بنچینەی فێڵ‌و تەڵەكەو ساختەكاری بووە

عەبدوڵا ئەلدولەیمی سیاسەتمەداری سەربەخۆی عەرەبی سوننە رایگەیاند، لە كاتێكدا لە عێراق هەڵبژاردنێكی پوچەڵی ناڕەوا كراوە، هەرگیز ناكرێت وەك ڕای گشتی عێراقییەكان لێی بڕوانرێت، چونكە تەواوی پڕۆسەكە لەسەر بنچینەی فێڵ‌و تەڵەكەو ساختەكاری بووە.

وتیشی، هەر شتێك لەسەر بنچینەی پوچەڵ بونیات نرابێت ئەوا پوچەڵە، هەر بۆیە ئەو هەژماركردنەوەیەی بە دەست كراوە جێی گومانێكی زۆرە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، پرۆسەی هەڵبژاردن‌و ئەنجامەكانی هەردوو جار كە ڕاگەیەندراون بەو شێوانەی بینیمانن، هیچ شتێك نیین تەنها دیاردەیەكی ترە بۆ قڕوقەپ پێكردنی خەڵك و بێڕێزی كردن بە ڕای گشتی و بێ بەهاكردنی هەڵبژاردن.

رونیشیكردەوە، هەڵبژاردنەكان، كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت لەسەر پێكهێنانی حكومەت و لەوانەیە ببێتە هۆكاری زیاتر دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت، ئەویش بەهۆی ئەو كێشەو گرفت‌و ئاڵۆزیانەی لە نێوان لایەنەكانو لەناو خودی لایەنەكانیشدا هەیە.

سەبارەت بە چۆنێتی حكومەتی داهاتوو، ئەلدولەیمی ئاشكرایكرد، ئەگەر حكومەتی نوێش پێكبهێنرێت ئەوا تەمەنی ئەو حكومەتە لە مانگێك بۆ مانگ‌و نیوێك زیاتر تێپەڕ ناكات‌و كاریگەری زۆر نەرێنیش بە دوای خۆیدا دەهێنێت، چونكە وەك دەڵێت ئەو حكومەتە نوێیە لەسەر بنچینەی هەڵبژاردنێكی پوچەڵ پێكدەهێنرێت.

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *