n82711472-71955344

نازم دەباغ: عەبادی هەڵەشانە بڕیاری لەسەر ئێران دا

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە ئاژانسی ئیسنای راگەیاند، لە ئێستادا حكومەتێكی كاتی لە عێراقدا بوونی هەیەو حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات.

وتیشی، دەبوایە عەبادی چاوەڕێی بكردایە تاكو حكومەتێكی نوێی عێراق دروست دەبوو و دواتر ئەو حكومەتە سەبارەت بەگەمارۆكانی ئێران هەڵوێستی خۆی رابگەیاندایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەكانی عێراق، لایەنداری هیچ كەس‌و وڵاتێك نین لەبەرانبەر ئێران‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەیركردنی پەیوەندی لەمێژینەی خۆی لەگەڵ ئێران‌و هاوكات جوگرافیایەكی دراوسێ هەوڵی پاراستنی ئەو پەیوەندییانە لەگەڵ ئیێران دەدات.

رونیشیكردەوە، هاوكاریەكانی ئێران بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە كاتە هەستیارەكاندا فەرامۆش ناكەین.

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *