DiDbye1XkAAIjqB

خۆپیشانده‌رانی پارێزگای به‌سره ده‌روازه‌ی سه‌فوانی سنوورییان له‌گه‌ڵ كوه‌یت داخست

 ئه‌مڕۆ 12/8/2018  جاريكيترخۆپیشانده‌رانی پارێزگای به‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌روازه‌ی سه‌فوانی سنوورییان له‌گه‌ڵ كوه‌یت داخستووه‌و رێگه‌یان به‌ بارهه‌ڵگره‌كان نه‌داوه‌ تێپه‌ڕبن.

خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره‌ و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له‌ 8ـی ته‌مووزی 2018 ده‌ستیپێكرد و فراوان بوو، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یش روویدا و ده‌یان خۆپیشانده‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كوژران و برینداربوون.

خۆپیشاندانه‌كانی باشووری عێراق به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و بێكاری و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ په‌ره‌یان سه‌ندووه‌ و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی (به‌سره‌، موسه‌ننا، زیقار، میسان، دیوانیه‌، واست، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و بابل)ـی گرته‌وه‌، هه‌ر چه‌نده‌ حكوومه‌تی عێراق به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌ داخوازییه‌كانی هاووڵاتیانی داوه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی متمانه‌ی به‌ به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت نه‌ماوه‌و و رۆژانه‌ لێره‌ و له‌وێ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

BAGHDAD, IRAQ - SEPTEMBER 08: Haider al-Abadi (C) greets the new members of the parliament after the announcement of the new government in Baghdad, Iraq, on September 8, 2014.  A diverse participation government consisting of Shi'ites, Sunnis and Kurds has been formed, after Haider al-Abadi cabinet received a vote of confidence from the parliament. (Photo by Stringer/Anadolu Agency/Getty Images)

بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو رێككەوتن

گفتوگۆی ھاوپەیمانی سائيرون و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *