441

تورکیا دەیەوێت سوپایەکی نوێ له خاكى سوريا دروستبکات

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رۆڵی تورکیا لە سووریا له زیاد بوونه،  لە چەند ناوچەیەکی سووریا پێنج لقی نووسینگەی پۆستەی تورکی کردۆتەوە.

تورکیا لە رێگای بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا و چەکدارەکان، دەیەوێت سوپایەکی نوێ دروستبکات تاکو بەرگری لەو شوێنانە بکەن کە هێزەکانی نزیک لە تورکیا لە سووریا کۆنتڕۆڵیانکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەو تەواوی خاکی سووریا دەخاتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سووریاوە.

هەیسەم ئافیسی، سەرۆکی سوپا نوێکە، دروستکردنی “سوپای نیشتیمانی” ناشارێتەوە و دەڵێت: “دروستکردنی ئەو سوپایە ئاسان نەبووە، ئێمە لە سەرەتاین، رەنگە دووچاری ئاستەنگ ببینەوە بەڵام هەوڵ دەدەین بەسەریاندا سەربکەوین”.

ش.ك

بابەتی دواتر

2062018613600_nawt672017

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان

بە ھۆی مەترسی لە بارەی خستنەڕووی نەوتی زیاترەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *