5b438d00d43750eb6b8b45d1

به‌ بيي نووسراوێك مووسڵ له‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی چۆڵده كرێ

به‌ گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، به‌ واژۆی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شده‌وه‌ 7 بڕیار ده‌ركراوه‌.

به‌ بيي نووسراوه‌كه‌، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا و بێجی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یه‌ك رێكده‌خرێن و كه‌سێكی دیكه‌ به‌ناوی (عه‌لی كازم) ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌یان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ جێگیر ده‌كرێن.

وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، فه‌رمانده‌یی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، به‌ ته‌واوی هێز و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنیه‌كان له‌ سوپای عێراق.

لیوای 40 به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ناوچه‌ی باكووری شنگال ده‌كشێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر و به‌رپرسیارێتی كه‌رتی سه‌ربازییه‌كه‌ش ده‌درێته‌وه‌ ده‌ستی سوپا له‌ كه‌رتی نه‌ینه‌وا.

هاوكات هێلی سنووری له‌ رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، به‌ گوێره‌ی پلانێك و به‌ هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌درێته‌وه‌ ده‌ست سوپا و  لیوای 14ی حه‌شد، به‌ ته‌واوه‌تی ده‌كشێته‌وه‌ و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا.

ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌مێننه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ بریتین له‌: حه‌شدی خۆجێیی له‌ لیوای 30 كه‌ شه‌به‌كن، لیوای 50ی كریستیانه‌كان، لیوای 53ی توركمان، حه‌شدی ئێزدی، كه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میحوه‌ری نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزێكی پێویست.

له‌ خاڵی حه‌وته‌می نووسراوه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌،  شاری مووسڵ له‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و باره‌گاكانی ئه‌و میلیشیایه‌، خاڵی ده‌كرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

2062018613600_nawt672017

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان

بە ھۆی مەترسی لە بارەی خستنەڕووی نەوتی زیاترەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *