50A74266-A16D-4BAE-8228-E935168EB8F0_w1023_r1_s

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێك ده‌كرێت كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی باشووری عێراق كارێكی ناڕه‌وای كرد

كه‌ناڵی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ نوسراوێكی ره‌سمیی ده‌ستكه‌وتوه‌ كه‌ به‌راوری 7ی ئابی له‌سه‌ره‌ و له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقه‌وه‌ ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆ كراوه‌، له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتوه‌: ئۆتۆمبیلێكی جۆری هامه‌ر كه‌ سه‌ربه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سوات بووه‌ به‌ ژماره‌ 879، هه‌وڵی شێلانی خۆپیشانده‌رانی پارێزگای موسه‌ننای داوه‌.
له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازییه‌ له‌ 15ی مانگی ته‌مموز هه‌وڵی داوه‌ خۆپیشانده‌ران بكات به‌ژێره‌وه‌، داواش له‌ وه‌زیری ناوخۆ كراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بكات.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی رابردووه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی باشوری عیراق ده‌ستیپێكردووه‌و خۆپیشانده‌ران داوای چاككردنی ره‌وشی ژیانیان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌بوونی كار و وێرانیی شاره‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
به‌پێی ئامارێكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه‌ 14 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 729ی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ 460 له‌ برینداره‌كان له‌ ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقدا بووه‌.
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقیش 757 خۆپیشانده‌ر و چالاكوانیان یان ده‌ستگیركردوه‌ و زۆربه‌یان ئازادكراون، له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشدا 91 بینای حكومی و مه‌ده‌نی و ئۆتۆمبیل زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *