wazarate_karaba-612x330

وەزارەتی كارەبا بە تیشكی خۆی وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنێت

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە ئاژانسی ئانادۆڵی رایگەیاند، پڕۆژەیەكیان لەبەردەستدایە بەناوی “وزە بۆ هاوڵاتیان” و ھەوڵدەدەن لە رێگەی خۆرەوە كارەبا بەرھەم بھێنن و یەكێكە لەو پڕۆژە گرنگانەی كە چەند ساڵێكە حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەنیازە جێبەجێی بكات.

دەشڵێت “ئەم پڕۆژەیە دەبێتە ھۆكاری ئەوەی بتوانین ئەو محەویلانەی ھەمانە و لۆدیان لەسەرە رێكبخرێنەوە و ئیدی ئەو محەویلانە نەسووتێن.”

ئەوەشی وتووە “سەركەوتنی ئەم پڕۆژەیە بۆ سەرخستنی سێكتەری كارەبایە لە ھەرێمی كوردستان و دڵخۆشكەریش دەبێت بۆ ھاوڵاتییان بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەم سیستمە دادپەروەری بچەسپێنین و ھەروەھا ھاوڵاتییان كاتژمێری زیاتر كارەبایان ھەبێت و تۆڕەكانی كارەبای نیشتمانیش بپارێزین.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، بە رێژەی 35%ی كارەبای نیشتمانی بەفێڕۆدەچێت كە زیاتر لە 25%ی بەھۆی زیادەڕۆیی ھاوڵاتییانەوەیە.

راشیگەیاند: “لە سیاسەتماندا نییە كە نرخی كارەبا لەسەر ھاوڵاتییان زیادبكەین، ئەم سیستمەی دامانناوە ھاوڵاتییان چەند كارەبا خەرج بكەن بەپێی ئەو بڕە پارەی لێ وەردەگیرێت.”

وتووشیەتی، “ئەم پێوەرانە لەناو ھیچ ماڵێكدا نین، بەڵكو پێوەرەكان لەسەر ستونی كارەبای ئەو ماڵانە دەبەسترێت و بە ھێڵێك دەچێتە ناو ماڵەكەوە، ئەو پێوەرە سیمكارتێكی تێدایە و نەقڵی داتای ئەو ماڵە بۆ محەویلەكە و دواتر بۆ سەنتەری كارەبا دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی پسووڵەكەی بۆ تۆمار بكەین”.

وتیشی: “ئێمە توانای بەرھەمھێنانی تا پێنج ھەزار مێگاوات كارەبامان ھەیە، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە كە ناتوانین سووتەمەنی بكڕین تەنھا ئەو وێستگانە بەكاردەھێنین كە توانیومانە لە رێگەی كۆمانیای دانا غاز و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە غازی سروشتییان بۆ دابین بكەین وەك وێستگەی ھەولێر و چەمچەماڵ و خوڕمەڵەش”.

ئەوەشی زیادكردووە، “ئەو غازەی ھەمانە بەشی ئەوە دەكات كە دوو ھەزار و 700 مێگاوات كارەبا بەرھەم بھێنین، ئەوەی ھۆكاری سەرەكییە كە نەمانتوانیوە كارەبای زیاتر بەرھەم بھێنین ئەوەیە بارودۆخی دارایی كوردستان باش نییە و نەبوونی بوودجەیەكی زۆر بۆ كڕینی سووتەمەنی، ئێمە دەتوانین لە كۆتایی ئەمساڵدا تا شەش ھەزار مێگاواتیش بەرھەم بھێنین”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *