haidar-abadi-580

حه‌یده‌ر عه‌بادی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ باش بێت

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ رایگه‌یاند: “باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئاو، كاره‌با، ته‌ندرووستی، پیشه‌سازی، وه‌به‌رهێنان، ئاسایش و رۆشنبیری و چه‌ندین دۆسێی دیكه‌ی هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه”.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/8/2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: “گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌منی هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و ئابووری ده‌كه‌ین”.

هه‌وره‌ها گووتی: “عێراق خاوه‌ن توانایی زۆره‌ و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان باش بێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *