U.S. pastor Andrew Brunson reacts as he arrives at his home after being released from the prison in Izmir, Turkey July 25, 2018. Demiroren News Agency, DHA via REUTERS ATTENTION EDITORS - THIS PICTURE WAS PROVIDED BY A THIRD PARTY. NO RESALES. NO ARCHIVE. TURKEY OUT. NO COMMERCIAL OR EDITORIAL SALES IN TURKEY.
U.S. pastor Andrew Brunson reacts as he arrives at his home after being released from the prison in Izmir, Turkey July 25, 2018. Demiroren News Agency, DHA via REUTERS ATTENTION EDITORS - THIS PICTURE WAS PROVIDED BY A THIRD PARTY. NO RESALES. NO ARCHIVE. TURKEY OUT. NO COMMERCIAL OR EDITORIAL SALES IN TURKEY.

توركیا ره‌تیكرده‌وه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برانسۆن له‌ژێر باری هێشتنه‌وه‌ی ناچاری ده‌ربهێنێ

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ، ده ليت :به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه‌: “ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فشاره‌ ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر توركیا توندتر ده‌كات ئه‌گه‌ر بێتو قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ندرۆ برۆنسۆن كه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌‌ ئازاد نه‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/8/2018 دادگای توركیا ره‌تیكرده‌وه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برانسۆن له‌ژێر باری هێشتنه‌وه‌ی ناچاری ده‌ربهێنێ، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن به‌هۆی قه‌شه‌وه‌ زیادبووه‌و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سزادانی زیاتری توركیا هۆشداریی ده‌داته‌ ئه‌نقه‌ره‌.

جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌مڕۆ ئه‌نقه‌ره‌ رایگه‌یاندووه‌، رێوشوێنی زیاتر به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌به‌ر و گومرك له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 100% زیاد ده‌كات.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ “.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه‌: “هێشتا هیچ پێشڤه‌چوونێك له‌ دۆسێی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ رووینه‌داوه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌ڵوێستی زۆر توندتر له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ بگرێته‌به‌ر، سه‌رۆك تره‌مپ 100% سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌شه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ نیشتمان، ئه‌گه‌ر له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا یان هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا هیچ كارێكی بۆ ئازادكردنی نه‌بینێ، ئه‌وكاته‌ هه‌نگاوی توندتر دژی توركیا ده‌گرێته‌به‌ر”.

به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك تره‌مپ سه‌پاندنی سزای ئابووری نوێیه‌ به‌سه‌ر توركیادا، چونكه‌ واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ تا ئه‌وكاته‌ی له‌ كه‌یسی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆدا ده‌ره‌نجامێكی ده‌ستده‌كه‌وێت”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ساره‌ سانده‌رز، گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتوویه‌تی: “سه‌رۆك تره‌مپ له‌باره‌ی ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌وه بێ هیوا بووه‌‌”.

ئه‌وه‌ش پاش رۆژێكه‌ له‌ دیداری جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردار كلیچ، باڵیۆزی توركیا له‌ واشنتن كه‌ پێكه‌وه‌ له‌باره‌ی كێشه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه‌وه‌ گفتوگۆیان كردووه‌ كه‌ توركیا به‌ تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به‌ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2016 ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه‌. بۆڵتۆن به‌ باڵیۆزه‌ توركه‌كه‌ی گوتووه‌: واشنتن له‌و پرسه‌ ناكشێته‌وه‌ و سووره‌ له‌سه‌ر ئازادكردنی قه‌شه‌كه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

11102018840600_ARDOGGAN172017

سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشقچی ئاشكراده كات

 سه‌رۆك كۆماری توركیا  رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاری پرسی كوژرانی  خاشقچی ئاشكراده كات  ئه‌ردوغان له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *