artifakiya-glaza-chto-eto-takoe_4

ڕێگه‌یه‌كی گرنگ بۆ پاراستنی چاوه‌كانت

له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه‌سانێكی زۆر ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌و كێشانه‌ی له‌ئه‌نجامی زۆر به‌كارهێنانی ئامێره‌كانیانه‌وه‌ بۆ چاوه‌كانیان دروستبووه‌، لێره‌دا چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی گرنگ بۆ پاراستنی چاوه‌كانت له‌كێشه‌ ‌و نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی په‌یوه‌ست به‌بینین ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

1:
ئه‌نجامدانی پشكنینی به‌رده‌وام بۆ چاو، چونكه‌ وه‌ك دكتۆر ماتیۆ گاردینه‌ری پزیشكی چاو له‌نه‌خۆشخانه‌ی ماساچوس-ی ئه‌مریكی بۆ چاو و گوێ ده‌ڵێت:”له‌میانی پشكنینی به‌رده‌وام بۆ چاو، درده‌كه‌وێت كه‌سه‌كان تا چه‌ند كێشه‌ له‌بینین‌و چاویاندا هه‌یه‌، به‌وه‌ش پێشوه‌خت ڕێگه‌ له‌په‌لكێشانی كێشه‌كانی چاوی نه‌خۆش ده‌كرێت”.

هاوكات ڕێنمایشده‌دات له‌وه‌ی، ساڵانه‌ زیاد له‌چه‌ند جارێك پشكنین بۆ چاو بكرێت، تا كێشه‌‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌ركه‌وێت.

2: هه‌ندێك نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی وه‌ك شه‌كره‌، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌كێشه‌كانی بینین‌و نه‌خۆشییه‌كانی چاوه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پزیشكه‌كان ڕێنمایی ده‌ده‌ن له‌دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌ئاستی شه‌كره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوون، چونكه‌ دیارترین ئه‌و كێشانه‌ی بۆ چاو دروستده‌بێت به‌هۆی شه‌كره‌وه‌، بریتییه‌ له‌پچڕانی تۆڕی چاو.
هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی فشاری خوێنیان هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت كۆنتڕۆڵی ئاستی فشاره‌كه‌یان بكه‌ن، چونكه‌ خوێنبه‌ربوونی چاو یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ بۆ چاو دروستده‌بێت.

3: په‌یڕه‌ویكردنی سیستمێكی خۆراكیی ته‌ندروست، به‌تایبه‌ت خۆپاراستن له‌و خۆراكانه‌ی پڕ له‌چه‌وریی یاخود پڕن له‌خوێ، هاوكات دكتۆر گاردینه‌ر ڕێنمایی ده‌دات له‌خواردنی سه‌وزه‌ی نوێ‌و میوه‌كان به‌گشتی، هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ی پێكهاته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌دژه‌ ئۆكسان.

4: وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان، چونكه‌ پاش بۆماوه‌یی جگه‌ره‌ هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی بینینه‌، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیی ئاوی سپی چاو به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ دروستده‌بێت، بۆیه‌ دكتۆر گاردینه‌ر ڕێنمایی ده‌دات له‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌جگه‌ره‌كێشان.

5: دگتۆر گاردینه‌ر به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی چاو به‌یه‌كێك له‌پێویستییه‌كان ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی وشكبوونه‌وه‌ی چاویان هه‌یه‌، بۆیه‌ داوایان لێده‌كات پابه‌ندی كاته‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و قه‌ترانه‌ بن.
به‌ڵام ئه‌و دكتۆره‌ هۆشداریده‌داته‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و قه‌ترانه‌ی تایبه‌تن به‌و كه‌سانه‌ی چاویان سورده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ده‌ڵێت، به‌پێی تێپه‌ربوونی كات ئه‌و قه‌ترانه‌ زیاتر چاو سورده‌كاته‌وه‌.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌قه‌تره‌كان داواده‌كات ئه‌و جۆره‌ له‌قه‌تره‌ كه‌ به‌ فرمێسكی ده‌ستكرد ناسراوه‌، ڕۆژانه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ شه‌ش جار به‌كاربهێندرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕێگریكردن له‌وشكبوونه‌وه‌ی چاو، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌و قه‌تره‌یه‌ له‌وجۆره‌ بێت كه‌ مه‌وادی حافزه‌ی تیادا نییه‌.

6: به‌كارهێنانی چاویله‌كه‌ جا ئه‌و جۆره‌ی بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی بینینیان هه‌یه‌ یاخود چاویلكه‌ی پاراستنی چاو له‌تیشكی خۆر، به‌یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی پاراستنی چاو داده‌نرێت، چونكه‌ چاویلكه‌ی دژه‌ خۆر دورتده‌خاته‌وه‌ له‌نه‌خۆشی ئاوی سپی، شێرپه‌نجه‌‌و تیشكی زیانبه‌خشی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی.

ش.ك

بابەتی دواتر

15112018652600_7uqrf39c

‌رێنماییەک سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رێنماییەکی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز لەناو ماڵان و شوێنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *